"بەغدا دەیەوێت بە بڕینی مووچە پارتی لەکەداربکات" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"بەغدا دەیەوێت بە بڕینی مووچە پارتی لەکەداربکات"

"بەغدا دەیەوێت بە بڕینی مووچە پارتی لەکەداربکات"

پرس میدیا

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق دەیەوێت بە بڕینی مووچە پارتی لەکەداربکات". 

مەیادە نەجار ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری "بەغداد ئەلیەوم" رایگەیاندووە، "بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بڕیارێکی سیاسییە و بۆ لەکەدارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتریش حکومەتی ناوەند بەمەبەستی سیاسیی مووچەی هەرێمی کوردستانی بریوە بۆ لەکەدارکردنی پارتی، بەڵام ئەوە وایکرد هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر متمانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعود بارزانی بکەن". 

شەوی رابردوو ماڵپەری عێراقییە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە ماوەی ١٠ رۆژ لەمەوبەر دەرکراوە، ئەمەش دەنگدانەوە و نارەزایی بەدوای خۆیدا ‌هێنا و ئەمرۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©