حکومەتی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن

حکومەتی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی لێدوانی دژ بەیەک دەدەن

پرس میدیا

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەیسی ئەو هاوڵاتییەی شاری سەقز کە گوایا هانای بۆ هەرێمی کوردستان هێنابوو، ئاماژە بەوە دەکات ئاگادار نیە و ئاسایشی سلێمانیش رەتی دەکاتەوە کەیسی وا هەبێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، "لە زۆرێك لە كەناڵەكانەوە باسی ئەوە دەكرێت كە هاوڵاتییەكی خەلكی شاری سەقز بە ناوی "مستەفا سەلیمی" كە پەنای بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران كراوەتەوە و حكومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێكی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حكومەتی هەرێم كراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێكهێنانی لێژنەیەكی لێكۆلینەوە و بەمزووانە لێکۆلینەوەکان دەست پێدەکەن".

لای خۆشییەوە ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "هیچ داتایه‌ك به‌ناوی "مسته‌فا سه‌لیمى" له‌ناو تۆمارى به‌رده‌ست ئاسایشى سلێمانى و نشینگه‌ و ده‌روازه‌ سنوریه‌كان به‌رده‌ست نییه‌و ئێمه‌ هیچ كه‌سێك به‌وناوه‌ ناناسین، به‌داخه‌وه‌ شه‌وى رابردوو کەسێک بەناوی " عه‌لى جه‌وا نمه‌ردى" هه‌وڵیداوه‌ ده‌ست درێژى بكاته‌سه‌ر ناوبانگى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان وه‌ تۆمه‌تێكى ناڕه‌وا بۆ هێزه‌كانمان له‌سنورى پێنجوێن دروست بكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسماعیل ڕه‌حمانى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌سلێمانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هیچ زانیاریه‌كمان نییه‌ كه‌ پێشتر مسته‌فا سه‌لیمى هاتبێته‌ باشورى كوردستان و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ لێره‌وه‌ ڕاده‌ستى ئێران كرابێته‌وه".

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، "له‌م كاته‌دا كه‌هێزه‌كانمان به‌و په‌ڕى دڵسۆزى، دوور له‌ماڵ و منداڵ و ئاسوده‌یی ناو خێزانه‌كان له‌سه‌ر جاده‌ و سنوره‌كان سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركن و ته‌ندروستى و سه‌روماڵى خه‌ڵكى كوردستان ده‌پارێزن , تێوه‌گلانى "جوانمه‌ردى" له‌ دروستكردنى هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌ دژى ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ى ئاسایش , ئیدانه‌ ده‌كه‌ین وه‌ به‌مافى خۆمانى ده‌زانیین سكالای یاساى له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین".

ئەمەش دوای ئەوەدێت دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە کەسێک بەناوی "موستەفا سەلیمی" شەوی رابردوو هانای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و لە سنور لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گەرێندراوەتەوە و رێگەی پێنەدراوە.

ئەمەش گوومانی لای چاودێران درووستکردووە و پرسیاری ئەوە دەکرێت چۆن دەبێت پێش ئەوەی لێدوان بدەن حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان ئاگاداری کاری یکدی نەبن و بەدواداچوون نەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©