گۆران و یەكێتی - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

گۆران و یەكێتی

گۆران و یەكێتی

زانا عەبدولڕەحمان

٢٥ ی مانگ ئەنجومەنی پارێزگا،بریاریاندا دەوامی #قوتابخانە رابگرن.
ئێوارەكەی حكومەت فشاری زۆری كرد لە بڕیارەكە پەشیمان ببنەوە،بەڵام ئەنجومەن ملیان نەدا و
پارێزگاریش پشتیوانی بریارەكەی كرد.

٢٦ مانگ لە هەولێر بڕیاردرا سلێمانی هاوكاری
نەكرێت و بخرێتە ژێر فشار .

٢٧ مانگ هەرچی پارە و داهاتی هاتووچۆ و زەڕیبە و گومرگە لە بانكەكانەوە برانەوە بۆ هەولێر.
ئەو تیمەی یەكێتی و گۆڕان ناردبویان بۆ حكومەتی هەولێر خۆیان شاردەوە و سەرۆكی تیمەكەش خەریكی "توویت" بوو لە سەر یاپراخ.

سلێمانی بە تەنها مایەوە،بێ پارە.
بەڵام بە ئیرادەی خەڵكەكەی و پارێزگار و ئەنجومەن و قایمقام و ئاسایش و پۆلیس و #پزیشك و كارمەندە دڵسۆزەكان.
بڕیاریدا رووبەرووی ئەو باردۆخە ناهەموارە ببێتەوە.
هەر زوو نەخۆشخانەی شۆڕش بەهاوكاری بازرگانە بە هەڵوێستەكان.
بە ماوەی دە رۆژ نەخۆشخانەیەكی بۆ كۆرۆنا دروست كرد ئامادەبوون بۆ جەنگێکی نەخوازراو.

بەڵام كە حكومەتی بەغداد پارە و كەلوپەلی پزیشكی نارد بۆ هەرێم، لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراو بەشێكی كەمیان نارد بۆ سلێمانی.
لەكاتێكدا زۆربەی تووشبووەكان لە سلێمانی بوون.

هەموو بەرپرسەكان خۆیان شاردەوە،تەنها #لاهور #شێخ #جەنگی #هاوسەرۆكی یەكێتیی هاتە مەیدان و هەموو پشتیوانییەكی مادی و مەعنەوی بۆ ئێدارەی سلێمانی راگەیاند و ورەی پێبەخشین كە بە تەنها جێیانناهێڵێت، بۆیە

یەكەم ئەزموونی بەرێوەبردنی یەكێتی و گۆران،بەبئ پارتی زۆر سەركەتوو بوو.
كەس لەماوە هەستی نەكردوە هەڤاڵ گۆرانە یان ئاوات و سەباح یەكێتیین،بەڵكو هەموومان ئەوانمان وەك یەك تیم بینووە بێ جیاوازی کوتلە و حیزبایەتی.
بۆیە ئێستا بۆ هەموومان روون و ئاشکرایە، كە كێشەی سلێمانی حكومەتی هەولێرە نەك ئیدارەی سلێمانی.
بۆ ئەگەر ئیدارەی سلێمانی بدرێتەوە دەست خەڵكەكەی خۆی زۆر باشتر بەرێوەی ئەبەن.
ئێستا كاتی لامەركەزی پارێزگاكانە،هەر شارە و بە داهاتی خۆی و توانایی مرۆیی خۆی خۆی بەرێوەبەرێ.

پێشتر پارتی لە هەڵبژاردن ئەیووت یەكێتیی هیچی نەكردوە بۆ سلێمانی، بەلام ئێستا پەرلەمانتاری پارتی ئەلێت:
رێژەی هەژاری لە سلێمانی لە هەموو شارەكان كەمترە.
خۆ ئەگەر داهاتی خەڵكی سلێمانی نەبرێتە هەولێر بدزرێت ژیانی خەڵك زۆر لەمەی ئێستا باشتر ئەبێت.
دڵنیام ژیانی شارەكانی تریش باشتر ئەبێت،چونكە لامەركەزییەت رێگە ئەگرێت لە دزی زەبەلاح
بەهەموو پێورەكان،لە سەردەمی دوو ئێدارەی ئێمە پێشكەوتوو تربووین ئەگەر بچیتەوە بۆ دوو ئیدارەیش ژیانی خەڵك باش بێت ئاسایی ئەبێتەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©