"حەشدی شەعبی لەلێواری هەڵوەشاندنەوەیە " - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"حەشدی شەعبی لەلێواری هەڵوەشاندنەوەیە "

"حەشدی شەعبی لەلێواری هەڵوەشاندنەوەیە "


پرس میدیا

ڕۆژنامەیەكی سەر بە حزبوڵای لوبنانی بڵاویكردەوە، پلانێك هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و کشانەوەی چوار لیوای حەشد كە سەر بە مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان بوو سەرەتای پلانەكەیە. 

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی "الاخبار" ی سەربەحزبوڵڵای لوبنان كشانەوە گروپی ئیمام عەباس و ئیمام عەلی و لیواكانی ئەڵاو ئەكبەر و پشتیوانانی مەرجەعیەت سەرەتای پلانێكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی. 

باسیلەوەشكردووە، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ئەبو مەهدی موهەندیس بەجێیهێشتووە قورسە لە سەرکردایەتی و بەرێوەبردنی گروپە عێراقییەکان. 

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ئەو کێشە شاراوەیە دەرکەوتووە و باس لەحەشدی مەرجەعیەت و حەشدی ویلایە دەکرێت، هەندێکی دیکەش باس لە حەشدی عێراقی و ئێرانی دەکەن.

رۆژنامەکەی حزبوڵا ئاشكراشیكردووە، لەدوایین سەردانی ئیسماعیل قائانی، جێگرەوەی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا و لە کۆبوونەوی لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەکانی حەشدی شەعبی جەختی لەوەکردووەتەوە کە حەشد عێراقییە و تاران نایەوێت دەستوەردان بکات.

رونیشیكردووەتەوە  كە مەیسەم زەیدی، ك فەرماندەی فیرقەی عەباس كە نزیكە لەعەلی سیستانییەوە لەپشتیەوەی ئەو كارەیە و دەیەوێت کارەکەی  بەوشێوەیە تەواو بکات کە ڕەتکردنەوەی حەشدی نزیک لە ئێرانە.

زەیدی و چوار لیوای سەر بە مەرجەعیەت بەبریاری سەرکردەکانی حەشد ناڕازین بۆ دانانی ئەبو فەدەک لە شوێنی موهەندیس، هەندێک دەڵێن زەیدی ساڵی 2018 لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشوەوە بەڵێنی ئەو پۆستەی پێدراوە لە ئەگەری لەکارخستنی موهەندیسدا.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی ڕۆژنامەکە، ژمارەی حەشد کە دەگاتە 164  هەزار چەکدار و کەمدەبێتەوە بۆ 70 هەزار، ئەگەر باڵەکەی زەیدی سەرکەوتوو بێت لە ڕازیکردنی سەرکردەکانی لیواکان و سەرایا سەلام.

داڕشتنەوە: ئازاد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©