عێراق؛ هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەی تێنەپەڕاندوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق؛ هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەی تێنەپەڕاندوە

عێراق؛ هێشتا مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەی تێنەپەڕاندوە

پرس میدیا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایدەگەیەنێت، هێشتا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر هەیە و وڵاتەکە مەترسییەكانی ڤایرۆسەکەی تێنەپەڕاندوە.


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٧، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنییدا، رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی کە بڵاویکردوەتەوە، هێشتا عێراق مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەرە و تێنەپەڕاندوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتنی بەشێك لە رێنماییە تەندروستییەکان، واتای تێپەڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی نییە، لەبەرئەوەی هێشتا مەترسیی  ڤایرۆسی كۆرۆنا تێنەپەڕیووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماژەی بە نیگەرانی وەزارەتەکەی کرد لەبارەی پابەند نەبوونی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، جەختیکردوە: لە گەڕەكە میللییەكاندا بەتایبەتیی خەڵك زۆر لە یەكتری نزیك دەبنەوە، ئەمە مەترسییەكی گەورە دروست دەكات و پێویستە هاووڵاتییان لەم قۆناغەدا پابەندی رێنماییەكانی خۆپاراستن بن.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©