هه‌زاران سه‌رنشینی کەشتییه‌كی فڕۆکەهەڵگر تووشی کۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 هه‌زاران سه‌رنشینی کەشتییه‌كی فڕۆکەهەڵگر تووشی کۆرۆنا بوون

هه‌زاران سه‌رنشینی کەشتییه‌كی فڕۆکەهەڵگر تووشی کۆرۆنا بوون

پرس میدیا 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانكرده‌وه‌، چوار هەزار کەس لەسەر کەىشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی، تیۆدۆر رۆزەفێڵد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کاپتنی کەشتییەکەش داوای رزگارکردنیان دەکات. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانكرده‌وه‌، کەشتیی تیۆدۆر رۆزەفێڵدی ئه‌مریكی، هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمییە، ستافێکی پێنج هەزار کەسی تێدایە و برێت کرۆزیەر، کاپتنی كه‌شتییه‌كه‌، لەنامەیەکیدا دەسەڵاتدارانی ئەمریکای لەرودانی کارەساتی گەورەو تووشبوونی چوار هه‌زاری كه‌سی له‌ ستافەی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاگادارکردۆتەوە. 

هه‌روه‌ها له‌نامه‌كه‌یدا کاپتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئه‌وان لەجەنگدا نین، بۆ نابێت کەشتیوانەکان بمرن، ئەگەر ئێستا فریایان نەکەون بەهۆی نەخۆشییەکەوە ناتوانن بەشێوەیەکی رێکوپێک چاودێری کەرەستەکانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ بکەن. 

كاپتن برێت داوای جیاکردنەوە و کەرەنتینەکردنی چوار هەزار ئەندامی ستافەکەی کردووە. 

کەشتی تیۆدۆر رۆزەفێڵد لەزەریای هێمن بووە، کاتێک یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا تیایدا تۆمارکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©