ئەمریکا داوایەک لە سەرکردەکانی عێراق دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا داوایەک لە سەرکردەکانی عێراق دەکات

ئەمریکا داوایەک لە سەرکردەکانی عێراق دەکات

پرس میدیا

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، داوادەکات سەرکردەکانی عێراق تایەفەگەریی وەلابنێن، بۆ ئەوەی هاوکاربن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکە.


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانووسییدا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە چڕیی چاودێریی سێیەمین هەفتەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات لەلایەن کازمییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق خۆپارێزیی بکات لەبانگێشتکردنی هەندێک لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقیی بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەوە، ئەمریکا پێشوازیی لەو هەنگاوانەش دەکات کە لە چەند رۆژی داهاتو لەو بارەیەوە ئەنجامدەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەختیشکردوە، پێویستە سەرکردەکانی عێراق، سیستمی پشکی تایەفەگەریی لە وڵاتەکەیاندا وەلابنێن، هەتا بۆ ئەوەی هاوکاربن بۆ پێکهێنانی کابنەی نوێی حکومەتی وڵاتەکە و بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغداد.


داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©