موچەو حکومەتی سێ قوڵی! - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

موچەو حکومەتی سێ قوڵی!

موچەو حکومەتی سێ قوڵی!

عەبدوڵای مەلا نوری

ئەمڕۆ (ئەنجومەنی وەزیران) یان راستر “ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەکان” هۆکاری دواکەوتنی موچەی گەڕاندەوە بۆ: دابەزینی نرخی نەوت، هاتنی پەتای کۆرۆنا، نەناردنی موچە لە بەغداوە.

ئەو پاساوانەی ئەمڕۆ لە بارەی نەدانی موچەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە خراونەتە رو، بە فەرمی تەعبیرە لە سیاسەت و ئیرادەو رەزامەندی هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەت (گۆڕان، یەکێتی، پارتی).

ئەوەش دوبارەکردنەوەی هەمان درۆکانی ساڵانی رابردووە کە دەیانوت: هۆکاری پاشەکەوت و دواکەوتنی موچە دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، هاتنی داعش و ئاوارە، نەناردنی بودجە لە بەغداوە.

جیاوازیەکە ئەوەیە پێشتر دو هێز درۆکانیان دەکرد و قۆڵی خەڵکیان دەبڕی، ئەمڕۆ سێ هێز!

لەم سۆنگەیەوە، گەر پەرلەمانتارێکی یەکێک لەو سێ حیزبەتان بینی لە سەر موچە رەخنەی لە حکومەت گرت، پێی بڵێن: بێ زەحمەت سەرمان مەئێشێنە یان بێ دەنگبە یان برۆ لە پەرلەمان متمانە لە وەزیری حیزبەکەت وەربگرەوە.

هەروەها ئێوەی ئەندام و لایەنگری ئەو سێ حیزبەش ئیتر حەق نیە شانی بەرپرسانی خۆتان لە بەرپرسیارێتی چۆڵ بکەن و هۆکاری کێشەکان بخەنەی ئەستۆی لایەنەکەی تر.

ئێوەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکان، ئیدی حەق نیە لە ئاستی خوارەوە سوکایەتی بە یەک بکەن و ئەوانیش لە سەرەوە پلانی زیاتر برسی کردن و دەستەمۆکردنتان بۆ دابنێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©