كوتلەكەی زورفی لەسەر پشتیوانی كورد و سووننەكان بۆ مستەفا كازمی هاتە دەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كوتلەكەی زورفی لەسەر پشتیوانی كورد و سووننەكان بۆ مستەفا كازمی هاتە دەنگ

كوتلەكەی زورفی لەسەر پشتیوانی كورد و سووننەكان بۆ مستەفا كازمی هاتە دەنگ


پرس میدیا 

هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات هەڵوێستی خۆی لەبارەی  پشتیوانی سوننە و كورد بۆ مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیری عێراق ئاشكراكرد.

شاكر سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر لەلێدوانێكدا بەمیدیا عێراقییەكانی وتووە، سەرەرای پشتیوانیكردنی ئەو لایەنانە بۆ پاڵاوتنی كازمی، بەڵام هێشتا چانسی زورفی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی داهاتوو بەهێزە، لەبەر ئەوەی ناوبراو ئەوەندەی پشت بە دەنگی پەرلەمانتاران دەبەستێت ئەوەندە پشت بە سەرۆك و سەركردەی كوتلە سیاسییەكان نابەستێت.

نەدا شاكر پێشی وایە، زورفی لەلایەن پەرلەمانتارانی كوتلە كوردی و سوننی و شیعییەكان كەسێكی قبووڵ كراوە، بەشێوەیەك ئەو پەرلەمانتارانە پشتیوانیكردنی خۆیان بۆ زورفی دەربڕیوە و رایانگەیاندووە لەكاتی دەنگدانی پەرلەمان لەبەرژەوەندی ئەو دەنگ دەدەن، لەبەر ئەوە ئەو هەڵوێستەی لایەنە كوردی و سونییەكان كاریگەری نابێت لەسەر تێپەڕاندنی كابینەكەی زورفی.

رۆژی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لەكاندیدكردنی مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، هەروەك داواشی كرد كە لایەنەكانی تر پشتیوانی كازمی بكەن.

هەروەك هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی پشتیوانی خۆی بۆ راسپاردنی مستەفا كازمی راگەیاند.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©