تورکیا؛ بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سێیەم ناوەندی جیهانە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تورکیا؛ بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سێیەم ناوەندی جیهانە

تورکیا؛ بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سێیەم ناوەندی جیهانە

پرس میدیا

لە جیهاندا لە دوای‌ ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا، توركیا بووە سێیەم ناوەندی بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی‌ تووشبووانیش بە پەتاکە لە زیادبووندایە و لە پێش چینیشەوەیە.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٤/١٩، وەزارەتی‌ تەندروستیی توركیا، رایگەیاند، ‌ ژمارەی‌ تووشبووان بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا لەو وڵاتەکەدا بووەتە ٨٦ هەزار و ٣٠٦ حاڵەت.

ئامارەکان ئاشکرایان کردوە، تائێستا دوو ھەزار و ١٧ كەس لە ئەو وڵاتە بەهۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا جەختیشکردەوە: لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، سێ ھەزار و ٩٧٧ کەسی تر تۆمارکراون کە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها ١٢٧ كەسیش بە پەتاکە گیان لەدەستداوە.

توركیا لە ڕیزبەندیی‌ حەوتەمی‌ وڵاتانی‌ جیهانەدایە، لە رووی‌ بڵاوبوونەوەی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا لە دوای‌ ئەمریكا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا؛ هەروەك توركیا لە رووی‌ ژمارەی‌ تووشبووانی‌ بەپەتاکە وڵاتی‌ چینی‌ تێپەڕاند كە تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٧٣٥ تووشبووی‌ تێدا تۆمار كراون.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©