موقتەدا سەدر جارێكی دیكە هێرش دەكاتەوە سەر ترەمپ و رەخنەی توندی لێدەگرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

موقتەدا سەدر جارێكی دیكە هێرش دەكاتەوە سەر ترەمپ و رەخنەی توندی لێدەگرێت

موقتەدا سەدر جارێكی دیكە هێرش دەكاتەوە سەر ترەمپ و رەخنەی توندی لێدەگرێت


پرس میدیا 

سەرۆكی  رەوتی سەدر  جارێكی دیكە هێرشی  توند دەكاتە  سەر سەرۆكی ئەمریكا و بە "بازرگانی جەنگ و وێرانكاری و كوشتن و تۆقاندن ناویدەبات".

موقتەدا سەرد، لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووە و نوسیویەتی، "دوای ئەوەی بازرگانیتان كرد بە جەنگ، وێرانكاری، كوشتن و تۆقاندنی گەلان، ئەمڕۆش ئەی ترەمپ، یاری بە چارەنوسی گەلان دەكەیت و پەتاكە فەرامۆش دەكەیت".


هەروەها ئەوەشی بەترەمب وتووە كە  "هەوڵدەدەیت پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسیاسی بكەیت و لەورێگەیەوە جەنگ لەگەڵ دوژمنانت بكەیت، نەوەستایت بە هێرشكردنە سەر چین، بەڵكو بەپەلە هێرشت كردە سەر رێكخراوی تەندروستی جیهانیش".
ئاماژەی بەوەشداوە،  ئەو هەڵسوكەوت و رەفتارانەی ترەمپ ئاماژە و بەڵگەن كە توانای نییە قەیرانێكی جیهانی لەو شێوەیە بەڕێوەببات.

لەبەشێكی دیكەی تویتەكەی سەدر بە تەنزەوە پرسیویەتی "چۆن نا؟، تۆ تەنانەت نەشتتوانیوە پارێزگاری لە گەلەكەی خۆت بكەیت هەتا بتوانیت ئەو پەتایە لە جیهان دوربخەیتەوە".

سەدر درێژەی بە وتەكانی داوە و پێشنیازیكردوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە جددی و چالاكی رۆڵی خۆی بگێڕێت و لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەماهەنگی بكات كە زیاتر لە بازرگانی و قومار گرنگی بە چارەنوسی جیهان دەدەن.

لە كۆتاییشدا رایگەیاندوە، نابێت دەرگاكان بەڕوی ئاسماندا دابخەن، چونكی هیچ دەرمانێك نییە ئەگەر مۆڵەتی یەزدانی لەسەر نەبێت، بۆیە پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر پەنا بۆ ئاسمان ببەن و چیدی لەسەر كوفر و بەلارێداچون نەمێننەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©