ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە

پرس میدیا

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە دۆخی هەرێم و ئاڵەنگارییەکانی قۆناغەکە تاوتوێکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەو دوو لایەنەدا کە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە هاتوە "ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بو لە ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ".


ئاماژە بەوەشکراوە "لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگاریەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ کرا. پەیوەندیدار بەکاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینکردنی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان کرایەوە. بۆ روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەیڕەویکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بە پێویست زانرا".

لەو ڕاگەیەنراوە هاوبەشەدا هاتووە "هاوکاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا و هێزە سیاسیەکان بە گشتی و، هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکیەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا".

جەختکراوەتەوە "مەترسیەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆکرا و تەئکید لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە کرایەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©