چەکدارانی داعش و هێزەکانی عێراق روبەروی یەک بوونەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چەکدارانی داعش و هێزەکانی عێراق روبەروی یەک بوونەوە

چەکدارانی داعش و هێزەکانی عێراق روبەروی یەک بوونەوە

پرس میدیا

ئەمڕۆ لە گوندێكی ناحیەی قەرەتەپە، هێزەكانی عێراق، روبەڕوی چەکدارانی رێکخراوی داعش بوونەوە و پێکدادانی سەخت لە نێوان هەردوو لایاندا روویداوە و شەڕەکەش بەردەوامە.


سەرچاوەیەک لە سنورەکە بە "پرس میدیا"ی راگەیاند: ئەمرۆ چوار شەممە ئۆپراسیۆنێكی فراوانی ئەمنیی داژی چەکدارانی داعش لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە دەستیپێكردوە، لە ئەنجامدا هێزەكانی پۆلیس و هەواڵگریی حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبیی روبەڕویچەکدارانی داعش بوونەوە و شەڕ هاتە ئاراوە.

ئەوەشی رونکردەوە کە: ئەو بۆسەیە لەگوندی سعێو دانرابوو، هێزەكانی پۆلیسی عێراقیش لەو ناوچەیە كەوتوونەتە ناو بۆسەکەی چەکدارانی رێکخراوی داعشەوە و رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، هەربۆیە لە ئەنجامدا شەڕێکی سەخت روویداوە هەتا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

سەرچاوەکەی پرس میدیا، جەختیکردەوە: سێ پۆلیسی حکومەتی عێراقیی لە شەڕەکدا برینداربوونە، هەبۆیە گوندی سعێو شوێنی سەرەكیی تیرۆرستانی رێکخراوی داعشە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©