رێوازفایه‌ق: وەكو پێویست خزمەت بەكەسوكاری ئەنفالكراوان نەكراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رێوازفایه‌ق: وەكو پێویست خزمەت بەكەسوكاری ئەنفالكراوان نەكراوە

رێوازفایه‌ق: وەكو پێویست خزمەت بەكەسوكاری ئەنفالكراوان نەكراوە

پرس میدیا 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، باشترین خزمەتێك كە بەكەسوكاری ئەنفالكراوان بكرێت هێنانەوەی سەرجەم رووفاتی قوربانیانی ئەو پرۆسە بەدناوەیە".

د.رێواز فایەق ئەمڕۆ سێشەممە 14نیسان لەیادی ئەنفالدا سەردانی قەزای چەمچەماڵی كرد و تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ئەنفال دانا، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دووپاتیكرەوە كە "باشترین خزمەتێك كە بەكەسوكاری شه‌هیدان و ئەنفالكراوان بكرێت هێنانەوەی سەرجەم رووفاتی قوربانیانی ئەو پرۆسە بەدناوەیە كەلەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو دەرهەق بەگەلەكەمان كراوە".

هەروەها باسیلەوەشكرد،"وەك پێویست خزمەت بەكەسوكاری ئەنفالكراوان نەكراوەو دەبێت هەوڵی جدیی تر بدرێت بۆ ئاسوودەكردنیان"

ئه‌و سه‌ردانه‌ی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ چەمچەماڵ لەکاتێکدایە كه‌ ئەمساڵ بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا بووەتە هەڕەشە بۆ سه‌ر جیهان هیچ رێوڕه‌سمێك بۆ مه‌رگه‌ساتی ئەنفالی گەلی کوردستان ئەنجام نادرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©