سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكە هەڕەشە لەئەمریكا دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكە هەڕەشە لەئەمریكا دەكات

سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكە هەڕەشە لەئەمریكا دەكات


پرس میدیا

سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت،  به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ وه‌ڵاممان بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌بێت كه‌ له‌ناوچه‌ ده‌ریاییه‌كانی كه‌نداو ئه‌نجامی بدات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێزی ده‌ریاوانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاندووە، له‌هه‌فته‌ی رابردودا هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناپیشه‌ییانه‌ی ئه‌مریكا له‌ئاوه‌كانی كه‌نداو دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی دروستكردوه‌، چه‌ند رێكارێكی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ رێڕه‌وی كه‌شتی "شه‌هید ساوشی" گرتوه‌ته‌به‌ر له‌كاتێكدا ویستویه‌تی له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی كه‌نداو دوای ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌.

باسیلەوەشكردووە، "كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی ئه‌مریكیه‌ تیرۆرسته‌كان ناچاربوه‌ له‌ڕێڕه‌وی به‌رده‌م كه‌شتیه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی سوپای پاسداران پاشه‌كشه‌ بكات".
  

سوپای پاسداران ئامۆژگاری ئه‌مریكای كردوه‌، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پرۆتۆكۆلی هاتوچۆی ده‌ریاوانی كه‌نداو بێت، بۆ رێگریكردن له‌هه‌ر سه‌ركێشیه‌ك و روداوێكی نه‌خوازراو.


جەختی لەوەشكردووەتەوە‌، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كدارەكانی ئێران هه‌ڵسوكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانی بیانیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئێران داده‌نێن، به‌هه‌مو توانایانه‌وه‌ وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڵه‌و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنێكیان ده‌ده‌نه‌وه‌.
بونی ده‌یان تیرۆرستی ئه‌مریكی له‌ناوچه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕو تێكچونی دۆخی ئه‌منین


ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "بونی ده‌یان تیرۆرستی ئه‌مریكی له‌ناوچه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕو تێكچونی دۆخی ئه‌منین، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكیه‌كان رۆژئاوای ئاسیا به‌جێبهێڵن".


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©