وەزارتی کشتوکاڵ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارتی کشتوکاڵ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارتی کشتوکاڵ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

بەبێ ئاگاداریی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، مۆڵەت دراوە بەكۆمپانیایەك کە شەش مانگ پەتاتە لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بكات و لەباجی گومرگیش ببەخشرێت.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٢، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە کە بە "پرس میدیا" گەیشتووە و تیایدا هاتووە: "لە چەند رۆژی رابردوودا زانیاریمان دەستكەوت كە مۆڵەت دراوە به كۆمپانیایەك بۆ ماوەی شەش مانگ پەتاتە لە دەرەوەی كوردستانەوە هاوردە بكات و لەباجی گومرگیش ببەخشرێت، بە ناوی ئەوەی كۆمپانیاكە پەتاتەكە وەك كەرەستەی خاوی دروستكردنی چپس و فنگەری پەتاتە بەكار دێنێت، لە كاتێكدا جووتیانی ئەم هەرێمە هەزاران دۆنم زەویان بە بەرهەمی پەتاتە داچاندووە و چاوەڕێن لە رێگای فرۆشتن وساغكردنەوەی بەرهەمەكەیانەوە قازانج بكەن."

ئاماژە بەوەشکراوە: "مۆڵەتی ئەم كۆمپانیایە بە گوێرەی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ١٩٩٨ دراوە، كە ئەویاسایە لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە ئینفاز نەكراوە و ناكرێ یاسایەك پەرلەمانی كوردستان ئینفازی نەكردبێت كاری پێبكرێت."

جەختیشکراوەتەوە: "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە رێگریمان كردووە لە هێنانەناوەوەی ئەو بەرهەمەو لە دەروازەی سنوری باشماخ رامانگرتووە. داواشمان لە وەزارەتی بازرگانی كردووە مۆڵەتەكەیان پووچەڵ بكەنەوە."

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، راشیگەیاند: "دووپاتیشی دەكەینەوە كە بەهیچ شیوەیەك وەزارەتی كشتوكاڵ ئاگاداری ئەو مۆڵەتە نییە، زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و دڵسۆزی كارمەندانمان لەكەرەنتینەكانمان دەكەین لەبەرامبەر چاودێری وردیان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی."


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©