لە ووهان دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە ووهان دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا

لە ووهان دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا


پرس میدیا 

دوای زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری ووهانی هەرێمی هوبی  لەلایەن  دەسەڵاتدارانی چینەوە هەڵگیرا  كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردەوە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەسەڵاتدارانی‌ چین قەدەغەكردنی هاتوچۆیان لەسەر شاری‌ ووهانی هەرێمی هوبی هەڵگرت كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو، لە ئێستاشدا ژیان لەو شارە ئاسایی بوەتەوە و وێستگەكانی شەمەندەفەر بەڕووی هاووڵاتیاندا كراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  دوای بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر شاری وهان، لە ئێستادا سەدان كەس كە لە شارەكەدا گیریان خواردبوو روویانكردوەتە وێستگەكانی شەمەندەفەر تا بگەڕێنەوە بۆ جێگەكانی خۆیان.

كۆرۆنا كۆتایی ساڵی 2019  بۆیەكەمین جار لەشاری وهانی چین وەكو سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەجیهاندا بڵاوبوەوە  هەرچەندە بەگوێرەی ئامارەكان لەچین 

ناوچه‌ی هوبی كه‌ سه‌ر به‌شاری وهان-ه‌، سێ هه‌زار و 213 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، 67 هه‌زار و 803 كه‌سیش توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 64 هه‌زارو 73 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مانگی 12ی ساڵی رابردو، حكومه‌تی چین ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی توندی گرته‌به‌ر، به‌ڵام ژماره‌ی توشبوان روی له‌ زیادبون كردوه‌، به‌گوێره‌ی دواین ئامار ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 82 هه‌زار و 783 توشبو، سێ هه‌زارو 337 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا 77 هه‌زار و 537 كه‌سی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©