چوار تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چوار تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

چوار تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێم چاكبوونه‌وه‌

پرس میدیا 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی چاكبووه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر گه‌یشته‌ 78 كه‌س. 

دلۆڤان محه‌مه‌د جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئه‌مڕۆ چوار تووشبووی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ (COVID – 19) دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌و باری ته‌ندروستییان جێگیره‌". 

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه‌ "پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ كراوه‌،‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشته‌ 78 كه‌س". 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووه‌ته‌ (٣٣١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (198) تووشبوو چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©