"ره‌زامه‌ندیدرا به‌ ناردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"ره‌زامه‌ندیدرا به‌ ناردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق"

"ره‌زامه‌ندیدرا به‌ ناردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق"

پرس میدیا

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێم كار ئاسانیی ده‌كات بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان، رایگەیاند دوای راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ بڕیاردرا رێگا بكرێته‌وه‌ بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "له‌چوارچێوه‌ی به‌دواداچوونی به‌رده‌واممان بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی پڕۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كانمان ده‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌ت خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان، به‌ سوپاسه‌وه‌ دوای راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ بڕیاردرا به‌ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستی رێگا بكرێته‌وه‌ بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق دوای ئه‌وه‌ی له‌پێداویستی بازاڕی ناوخۆیمان زیاد ده‌بێت.

ئاماژە بەوەشکردوە، ئه‌مه‌ هه‌وڵه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خاوه‌ن كێڵگه‌كان و پاڵپشتیكردنیان وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی ده‌كه‌ن بۆ خاوه‌ن پڕۆژه‌كان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگەیاندوە، به‌ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی تایبه‌تی وه‌زیری ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگی كردنیان له‌گه‌ڵماندا.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©