پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدرا

پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدرا


پرس میدیا

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی لە ڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کرد.

لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی پارێزەرانی سەدە ئاشكرایانكرد"هەریەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، عومەر هایری و هامیلی یڵدرم و وەیس ئاکتاش، ئەمڕۆ لەڕێگای تەلەفونەوە قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کردووە".

دوایین جار کە پارێزەران توانیبوویان سەردانی ئیمراڵی بکەن و دیدار لەگەڵ ئۆجەلاندا ئەنجام بدەن، 7ی ئابی ساڵی 2019 بوو، لەدوای بەروارەوە لایەنی پەیوەندیداری دەوڵەتی تورک وەڵامی داواکارییەکەیان نەداوەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوه‌ی‌ 21 ساڵه‌  عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌كینیا فڕێنراو ڕاده‌ستی‌ توركیا كرایه‌وه‌. سزای‌ زیندانی‌ هه‌تا هه‌تایی‌ درا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©