پۆلیس ژنێكی فێڵباز ده‌ستگیر ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیس ژنێكی فێڵباز ده‌ستگیر ده‌كات

پۆلیس ژنێكی فێڵباز ده‌ستگیر ده‌كات

پرس میدیا 

پۆلیسی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەبییان بە تۆمەتی فێڵ و بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید، دەستگیر کردووه‌، کە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووه‌، به‌ڵام نەتوانراوه‌ دەستگیر بكرێت. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەبییان بە ناوی (ا.س.ی) بە تۆمەتی فێڵ و (بەکارهێنانی چەکی بانکی بێ ڕەسید)، دەستگیر کردووه‌، کە لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق خەڵكی فریو دابوو، كە گوایە كۆمپانیای فڕۆكەوانی و ڤیزای ئیسپانیای هەیە و پارەیەكی خەیاڵیی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو و بە چەندین شێواز قۆڵی خەڵكی بڕیبوو. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، ئەو ئافرەتە، كە لە زۆرێك لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە تۆمەتی فێڵكردن فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو، نەتوانرابوو دەستگیر بكرێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان، دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©