پارتی داوای كشانەوە لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەكات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارتی داوای كشانەوە لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەكات

پارتی داوای كشانەوە لەپرۆسەی سیاسی عێراق دەكات


پرس میدیا
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان  رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداو هەولێر رێكنەكەوتن، ئەوە دەبێت كورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق بكێشتەوە.

ئومێد خۆشناو لە نووسینێكدا  دەڵێت: چاوی هەمووان لەسەر گەرمترین هەواڵەكانی بەغدایە، قەدەری ئێمە وایە لەوەتەی بیرمان دێت، هەر شاندەو دەچێتە بەغداو چەند ساڵ جارێك شەڕ، ئاشتی، گفتوگۆ، پیلان و پلان، ڕێكەوتن و پەشیمان بوونە، خیانەت و خەنجەر وەشاندن لە پشتڕا، بۆتە بەشێك لە ژیانمان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەساڵی ٢٠١٤ لە نێو پڕۆسەیەكی تازەی نان بڕین و دەستبردن بۆ قوتی خەڵكی كوردستانین، ئەمەش تازەترین داهێنانی حوكمڕانانی نوێی بەغدایە، ئەوەی دوێنێ ئەنفالی كردین ئامانجی وابوو نەمانهێڵێ، ئەوەی ئێستاش نانمان دەبڕێ هەر مەبەستیەتی نەمانهێڵێ، بەڵام دوێنێ ماین و بەیانیش هەر دەمێنین.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، كە پرسیار ئەوەیە ئەگەر ڕێكەوتنی ڕابردوو جێبەجێ نەكراو ڕێكەوتنی نوێش نەكرا، چ بكرێ باشە؟ باشترین بژاردە ڕێكەوتنە، بەڵام ئەگەر نەكرا لەو باشتر بڕیاری جەماعی و یەكڕیزی تەواوی لایەنەكانەو كشانەوەیە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق و جێهێشتنی بەغدایە لەلایەن سەرۆك كۆمارو جێگری سەرۆك وەزیران و تەواوی وەزیرو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و تێكڕای نوێنەرانی كوردستان هاتنەوەیانە بۆ كوردستان .

هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی جەختیكردووەتەوە، كە ئەو دەم لەلایەك هەڵوێستی گشتی هەموو لایەك و تۆخكردنی گیانی تەبایی و یەكڕیزی دەبێ و ئەوەش لای خەڵكی كوردستان پەسندو جێگای ستایشە.

ئەوەشی نوسیوە، لەلایەكیتر هەڵوێست وەرگرتنەو فشارێكیش دەبێ لەسەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئایندەی عێراق و پەیامێكیش دەبێ بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت بۆ ئەمریكا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©