پەرلەمانتارێكی شیعەكان داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات لەعێراق جیابێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێكی شیعەكان داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات لەعێراق جیابێتەوە

پەرلەمانتارێكی شیعەكان داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات لەعێراق جیابێتەوە


پرس میدیا 

ئه‌ندامێكی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات كە جیابوونەوە لە عێراق رابگەیەونن و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش "به‌دزینی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق" تۆمه‌تبار دەكات. 

عوده‌ی شه‌علان ئه‌بو جون، له ‌لێدوانێكدا بۆ سومەرییە نیوز رایگه‌یاندووە، "گه‌لی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ گه‌لی عێراق، له‌لایه‌ن حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زوڵمی به‌رامبه‌ركراوه‌، به‌جۆرێك به‌رپرسانی هه‌رێم باڵه‌خانه‌ و كۆشكیان له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیده‌كانیان دروستكردوه".


باسیلەوەشكردووە، "ساڵانێكه‌ بێده‌نگیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر دزی و زیاده‌ڕۆییه‌كانی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌، هۆكاری بێده‌نگیه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوه‌ كه‌ نه‌مانویستوه‌ یه‌كڕیزی نیشتمانیی تێكبده‌ین و قه‌یرانێكی دیكه‌ بۆ وڵات دروستبكه‌ین".

ئه‌و په‌رله‌مانتارهی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات‌ داواش له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەكات‌، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن "له ‌دزینی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق  له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیانی بێتاوان، له‌عێراق جیا ببنه‌وه‌ و چیتر خێر و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتیش وه‌رمه‌گرن".


له‌باره‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "هه‌مو ماڵێكی ناو عێراق كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه‌ لێی نیشته‌جێبێت".

عوده‌ی شه‌علان ئاشكراشیكردوه‌، "داواكاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانمان پێخۆشه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان جێبه‌جێبكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ ئومێدمان به‌و كه‌سایه‌تی و حزبه‌ سیاسیانه‌ی هه‌رێم نه‌ماوه‌ كه‌ تاكه‌ ئامانجیان دزین و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل و پیلانگێڕیه‌ به‌سه‌ر وڵاتدا".

جەختی لەوەشكردووەتەوە "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر رێچكه‌ راسته‌كه‌ و عێراق به‌چاوێكی یه‌ك وڵات ته‌ماشا نه‌كه‌ن، به‌جۆرێك سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شی بۆ هه‌مو عێراقیه‌كان نه‌بێت، پێویسته‌ شه‌ڕه‌كانیان له‌عێراق به‌دوربگرن، چونكه‌ نامانه‌وێت شه‌ڕیان بۆ ئێمه‌ و خێریان بۆ وڵاتیانی دیكه‌ بێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©