ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو چاكبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو چاكبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند

ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو چاكبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند

پرس میدیا 

ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ی شاری سلێمانی كه‌ مانگی رابردوو توشی كۆرۆنا بوو، رایده‌گه‌یه‌نێت، چاكبووه‌ته‌وه‌و ته‌ندروستی باشه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی. 

له‌رین ساڵح پزیشكی نیشته‌جێی خولاو، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و تەواوکردنی ماوەی زانستی بریاردراو، سوپاس بۆ خوا من لەکۆرۆنا چاکبوومەوەو پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکم بۆ کرا نێگەتیڤ بوون ". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "من ئێستا باری تەندروستیم باشە و ئەگەڕێمەوە سەر کارەکەم بۆ خزمەتی هاوڵاتیان". 

هاوكات جه‌خته‌ له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "زۆریش خۆشحاڵم بەوەی کەس لەمنەوە تووشی کۆرۆنا نەبوو .
انشالله هەموو ئەو توشبووانەی تریش چاک ئەبنەوە و هەموومان هەر سەلامەت ئەبین". 

له‌رین ساڵح له‌ رۆژی 22ی مانگی رابردوو تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندو هه‌روه‌ها رۆژی رابردووش له‌هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك، چاكبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©