داوادەکرێت خاوەنكارەکان كرێی دوو مانگ بدەنە كرێكارەكانیان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داوادەکرێت خاوەنكارەکان كرێی دوو مانگ بدەنە كرێكارەكانیان

داوادەکرێت خاوەنكارەکان كرێی دوو مانگ بدەنە كرێكارەكانیان

پرس میدیا

پارێزگاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی یاسا هیچ خاوەنكارێك بۆی نییە لەم دۆخەدا كرێكاران لە كارەكانیان دەربكات و هەر كرێكارێك هەڕەشە و ترسی لەسەركار دەركردنی لەسەربێت داوای یاسایی تۆماربكات.


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٤/٢١، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگاکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا، پشتگیریی لە یاداشتی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان لقی سلێمانی دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات: لەگەڵ ئەوەی زەرەرەمەندترین پێكهاتەی كۆمەڵایەتی شارەكە بوون، بەڵام پابەندوون بە ڕێنماییەكانەوە.

داوشدەکات، حكومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی دارایی كرێكارانی بیناسازیی ڕۆژانە بكاتەوە كە یاسای خانەنشینیی و دابینكردنی كۆمەڵایەتیی نایانگرێتەوە، هەروەها داوای ئەوەشیكردووە، حكومەت بڕیاربدات لەسەر هەڵگرتنی باج و ڕسوماتی ئەمساڵ لەسەر پڕۆژە و خاوەن موڵكە بچوك و مامناوەندەكان و ڕاگرتنی پێدانی دەستەبەر لەلایەن خاوەن كار و كرێكارانەوە تا ئاسایی بوونەوەی ئەم دۆخە.

پارێزگاری سلێمانی، داوشیکرد، کە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و دادگای كار دەست بە دەوامكردن بكەنەوە بۆ ئەوەی هەر كرێكارێك هەڕەشە و ترسی لەسەركار دەركردنی لەسەربێت داوای یاسایی تۆماربكات لە ماوەی دیاریكراوی یاساییدا.

یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان لقی سلێمانی، هەشتی ئەم مانگە یاداشتێكی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی کرد و تیایدا چەند داواكاریەكیان ئاراستەی پارێزگاری شارەكە كردبوو.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©