سوپای تورکیا لە عەفرین بە قوڵایی یەک کیلۆمەتر دیوار دروست دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سوپای تورکیا لە عەفرین بە قوڵایی یەک کیلۆمەتر دیوار دروست دەکات

سوپای تورکیا لە عەفرین بە قوڵایی یەک کیلۆمەتر دیوار دروست دەکات

پرس مییا 

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، سوپای تورکیا لەعه‌فرین دیوار دروستدەکات و ده‌یه‌وێ دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت و خەڵکی بیانی لەو ناوچانە نیشتەجێ دەکات. 

ئاژانسی فورات نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ماوەیەکه‌ سوپای تورکیا دەستی كردووه‌ بە دروستکردنی دیوار لەناوچەیه‌كی عەفرین بە قۆڵایی یەک کیلۆمەتر. 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا لەسەرجەم ئه‌و ناوچە و شارانەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە داگیریکردووە، به‌نیازه‌ دیوار دروست بكات. 

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا هەوڵدەدات دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت و خەڵکی بیانی لەو ناوچانە نیشتەجێ دەکات. 

له‌ رۆژی 18ی ئازاری 2018، دوای 58 رۆژ لە بەرخۆدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە توانیان بچنە ناو عەفرینەوە و دەست بەسەر ئەو کانتۆنەی رۆژئاڤای کوردستاندا بگرن. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©