عێراق؛ ٨١ کەسی دیكه‌ توشی کۆرۆنا بوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عێراق؛ ٨١ کەسی دیكه‌ توشی کۆرۆنا بوون

عێراق؛ ٨١ کەسی دیكه‌ توشی کۆرۆنا بوون

پرس میدیا 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١ توشبووی دیكه‌ کۆرۆنا تۆمارکراوە له‌گه‌ڵ دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و هه‌روه‌ها ٣٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، لەماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١ توشبووی دیكه‌ی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٠ کەسیان لە بەغدا و دوو کەس لە نەجەف و کەربەلا و ٣٩ کەسیان لە شاری بەسرە و دوو کەس لە کەرکوک و پێنج کەس لە موسەنا و ١١ کەس لە هەولێر و دوو کەسیان لە بابله‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش دراوه‌، کە دوو حاڵه‌تی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، کە کەسێکیان لە شاری بەغدا و ئەوی دیکەیان لە هەولێر بووە. 

هەر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٢١ کەسیان لە بەغدا و چوار کەسیان لە بەسرە و دوو کەس لە نەجەف و نەینەوا و شەش کەسیان لە زیقار بووە. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ژماره‌ی گشتی تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ هەزار و ٩٢٨ کەس، كه‌ لەنێوانیاندا هەزار و ٣١٩ تووشبوو چاکبوونەتەوەو هه‌روه‌ها ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©