وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری كۆرۆنای لەهەرێمی كوردستان راگەیاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری كۆرۆنای لەهەرێمی كوردستان راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری كۆرۆنای لەهەرێمی كوردستان راگەیاند


پرس میدیا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یاند.

لەراگەیەندراوێكدا  وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 13 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژمارە (46)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6831) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1300) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (51) لە سلێمانی، (408) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (5531) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەته‌وە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، کە کۆی گشتی بریتی بوو له‌ (12) هاووڵاتی.

پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1239) پشکنین ئەنجام دراوە، (814) هەولێر، (184) سلێمانی، (241) دهۆك.

دەرەنجام (13) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (9) پۆزەتیڤ، (5) ئافرەت تەمەنیان (42)، (36)، (26)، (17)، (13) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (50)، (42)، (35) ساڵ و منداڵێك تەمەن (9) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) پیاو تەمەنیان (24)، (22)، (18) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (43) ساڵ کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (324) تووشبوو،  لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (134) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان، جارێکی دیكه‌ تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان

10ی نیسانی2020

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©