روسیا ڤاکسینێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا تاقی دەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

روسیا ڤاکسینێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا تاقی دەکاتەوە

روسیا ڤاکسینێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا تاقی دەکاتەوە

پرس میدیا

وەزیری تەندروستیی روسیا، رایدەگەیەنێت، كۆمپانیایەكی وڵاتەکەی ڤاكسینێكی دروستکردوە، بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەم نزیکانەش ڤاکسینەکە تاقی دەکەنەوە.


ئاژانسی "روسیا الیوم" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٤/١٣، میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستیی حکومەتی روسیا لە گەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆكی وڵاتەكەی کۆبووەتەوە و رایگەیاند: كۆمپانیایەكی روسیی چارەسەرێکی نوێی دۆزیوەتەوە و لە ژمارەیەک وڵاتیش ڤاکسینەکە تاقیکراوەتە، ئێستاش بۆ تاقیكردنەوە پزیشكییەكان یەكەم وەجبەی ئەو ڤاکسینە بەرهەمهێندراوە.

میخائیل مۆراشكۆ ئەوەشی وت: لە ماوەی ١٠ بۆ ١٢ رۆژی تردا، دەربارەی ڤاکسینە نوێیەکە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەست دەکرێت بە تاقیكردنەوە پزیشكییەكان.

وەزیری تەندروستیی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاوەڕوانی پێشكەشكردنی بەڵگەنامەكانن بە شارەزایان، لەماوەیەكی كەمیشدا هەڵسەنگاندن بۆ بەرەنجامی توێژینەوەكانیش دەكرێت.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©