بڕیارە سبەی پاسەکانی ناوشار دەستبکەنەوە بەکار - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بڕیارە سبەی پاسەکانی ناوشار دەستبکەنەوە بەکار

بڕیارە سبەی پاسەکانی ناوشار دەستبکەنەوە بەکار


پرس میدیا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمیكانیزمی نوێ و رێنماییە تەندروستییەكان هێڵەكانی پاس دەکەونەوەکار، شۆفێرانى هێڵى پاسەکانى ناوشاریش بڕیاریانداوە بەبێ موڵەتی حکومەت سبەی دەسەتبەکار بکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنگریەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەمیكانیزمی نوێ و رێنماییە تەندروستییەكان هێڵەكانی پاس و تەكسیی و تێرمیناڵەكان دەكەونەوە كار، بەڵام دەبێت پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

نوێنەرى هێڵى پاسەکانى ناوشار، راگەیاند، ماوەى سێ رۆژە یاداشتێکمان بە قایمقام داوە بۆ ئەوەى رێگەمان پێبدەن دەستبەکار بکەینەوە، بڕیار بوو ئەمڕۆ وەڵام بدرێنەوە، بەڵام لەلایەن قایمقامەوە پێمانراگەیەنرا تا رۆژى یەکشەممەى داهاتوو چاوەڕێ بکەن.

نوێنەرى هێڵى پاسەکانى ناوشار جەختیشکردەوە: چاوەڕێى وەڵام ناکەین، بەڵکو هێڵەکانى ناوشاری سلێمانی لە سبیەنییەوە دەستبەکار دەکەینەوە.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©