شەش سەربازی تورک کوژران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شەش سەربازی تورک کوژران

شەش سەربازی تورک کوژران

پرس میدیا

هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایگەیاند، شەش سەربازی تورکیان کوشتووەو سوپای ئەو وڵاتەش ناوچەکانی سەر بە هەرێمی عەفرین و شەهبا بە بەردەوامی بۆردومان دەکات، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٤/٢، هێزەکانى رزگاریی عەفرین (HRE) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: "هێزەکانمان رۆژی ٢٦ی ئادار لە گوندی ئۆمەرا لە ناوچەى شەرا لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکى هەڵمەتبردنە سەریان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران."

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێزەکانمان رۆژی ١ی نیسان لە سەر رێگای گوندی برج حەیدەر لە ناوچەى شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتە بە ناوی ئەبو خالید چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەبو خالیدی سەرەک چەتە و ٢ چەتەى تر کوژران و چەتەیەکى تریش بریندار بوو و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکێنرا."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێزەکانمان لە گەڕەکی مەحمودییە عەفرین لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە زیانێکى زۆر مادی بە چەتەکان گەیشت."

هێزەکانی رزگاریی عەفرین راشیگەیاندوە: "بە گشتی لە ئەنجامی چالاکییەکانى هێزەکانماندا ٦ چەتە کوژراون، چەتەیەک بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانیش تێکشکێنراوە. هەروەها سوپای داگیرکەر ناوچەکانی سەر بە هەرێمی عەفرین و شەهبا بە بەردەوامی بۆردومان دەکات و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".


داڕشتەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©