لیژنه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی راگیراوان و حوكمدراوان پێكهێنرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لیژنه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی راگیراوان و حوكمدراوان پێكهێنرا

لیژنه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی راگیراوان و حوكمدراوان پێكهێنرا

پرس میدیا 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ بارودۆخی ڕاگیراوان و حوكمدراوان و دۆزینه‌وه‌ی مێكانیزمێك بۆ ئازادكردنیان. 

به‌گوێره‌ی فرمانێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر فرمانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیراسه‌تكردنی بارودۆخی راگیراوان و حوكمدراوان له‌هه‌رێمی كوردستان. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئامانج له‌و لیژنه‌یه‌ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكه‌ بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوان. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی فرمانه‌كه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانیش له‌ ڕاوێژكارو به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ندیخانه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌كانی سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ پێكدێن. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©