ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەهەرێم دەستپێدەكاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەهەرێم دەستپێدەكاتەوە

ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەهەرێم دەستپێدەكاتەوە


پرس میدیا
ئەمڕۆ خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و ئەنجومەنی فشار داوا دەکات مووچەخۆران بەشداریی تێدا بکەن.

دوێنێ نوێنەرانی ئەنجومەنی فشار لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە شاری سلێمانی رایانگەیاند: بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، ئەمڕۆ لە پێش پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.

شنە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی فشار لە کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکدا رایگەیاند، لەسۆنگەی بەرپرسیارێتییان كە بەڵێنیان دابوو لەسەر داوا رەواكانی خەڵك بەردەوام بن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هیوا بگەڕێننەوە بۆ نێو كانیاوی ژیانی بێهیوایی، بۆ ئەو مەبەستە یاداشتێكیان ئاڕاستەی دەسەڵات كرد لەپێناو خۆشگوزەرانی و رایانگەیاندبوو ئەگەر تا وەڵام نەدرێنەوە ئەوا هەڵوێستی تریان دەبێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی فشار، راشیگەیاند، بڕیاریان داوە کە ئەمڕۆ سێ چوارشەممە ٢٢ی نیسان پەیامەكەیان لەڕێگەی ناڕەزایی جەماوەریی فراوانەوە، لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا بگەیەنن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©