شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان دەخاتە مەترسییەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان دەخاتە مەترسییەوە

شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان دەخاتە مەترسییەوە

پرس میدیا

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەدات وەک مەترسییەکی گەورە بۆ سەر جیهان. 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی ڤایرۆسێکی نوێیە و بەرگری جەستەی مرۆڤ کەمدەکاتەوە و دەیکوژێت، ناکرێت بە ئاسانی رووداوەکە وەرگرین و ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی هەیە بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت سود لە گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکانی شەپۆلی یەکەم وەرگرین بۆ بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەم و خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و رووبەرووی ببینەوە، ئەو زانیارییانەی دەستەبەردەكرێن بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دەبێت بەكاربهێنرێن، تا ڕوونببێتەوە بە چی شێوەیەك بەرگری لە دژی نەخۆشییەكە پەرەی پێدەدرێت". 

نزیکەی سێ مانگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە و لەو ژمارەیە ٢٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٣٠ هەزار تووشبوو چاکبوونەتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©