پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو بایكۆتكردنی ده‌وامیان راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو بایكۆتكردنی ده‌وامیان راگه‌یاند

پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو بایكۆتكردنی ده‌وامیان راگه‌یاند

پرس میدیا 

پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو له‌پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنن، چیتر ئه‌م جه‌نگه‌یان بێ پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان پێناكرێت و ناتوانن چیتر كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نادیده‌ بگرن و به‌رده‌وامبن له‌ ده‌وامكردن. 

لە راگەیەندراوێكدا پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو له‌سنووری ‌پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ كاتێكدا كوردستان و عێراق و جیهان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌ قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت به‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ ئابورییه‌كانی، ئێمه‌ش وه‌ك پزیشكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان چه‌ندین مانگه‌ هاوشێوه‌ی پێشتر له‌ ئه‌رك و شه‌ونخونی و مه‌ترسی به‌رده‌وامدا بوین. ئه‌مه‌شمان به‌ ئه‌ركی خۆمان زانیوه‌ و ئاكاری پیشه‌ییمان ڕێگای نه‌داوه‌ هیچ بابه‌تێك بخه‌ینه‌ پێش ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه‌." 

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئێمه‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنه‌كان (ساڵی یه‌كه‌م) له‌ مانگی 12/2019ه‌وه‌ دامه‌زراوین و تا ئه‌مساته‌ ته‌نها یەك موچه‌مان وه‌رگرتوه‌. ئه‌و پزیشكانه‌شمان كه‌ پێشتر دامه‌زراون و بۆ ماوه‌ی دومانگ ده‌چێت موچه‌مان وه‌رنه‌گرتوه‌ و له‌ دۆخێكی ئابوری خراپداین، چونكه‌ ئه‌م موچه‌یه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێویمانه‌ و وه‌ك پزیشكانی گه‌نج خاوه‌ن نۆرینگه‌ی تایبه‌تی خۆمان نین." 

هاوكات هۆشداری ده‌ده‌ن "چیتر ئه‌م جه‌نگه‌مان بێ پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان پێناكرێت. ناتوانین چیتر كه‌مته‌رخه‌می و بێباكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نادیده‌ بگرین و به‌رده‌وامبین له‌ ده‌وامكردن. به‌رپرسیارییه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیانیش له‌م ساته‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ و تا وه‌رگرتنی موچه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ركار". 

روونیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ "هاوكات مانگرتمان هه‌نگاوێكی جدییه‌ و له‌ مانگه‌كانی دواتریشدا له‌ ڕۆژی وه‌رگرتنی موچه‌وه‌ تا 30 ڕۆژ له‌ كاردا ده‌بین و ته‌ندروستی حكومه‌تێك نابه‌ین به‌ڕێوه‌ كه‌ باكی به‌ ماندوێتی پزیشكان و خورانی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانمان و ته‌ندروستی هاونیشتمانیانی خۆی نییه‌."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©