سەنتەرێکی توێژینەوە: داعش بەهێزدەبێتەوە و مەترسی لەسەر کوردستان دەبێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەنتەرێکی توێژینەوە: داعش بەهێزدەبێتەوە و مەترسی لەسەر کوردستان دەبێت

سەنتەرێکی توێژینەوە: داعش بەهێزدەبێتەوە و مەترسی لەسەر کوردستان دەبێت

پرس  میدیا 

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەری بەهێز ئەوەیە داعش لە کەرکوک و موسڵ بەهێز بێتەوە و بەوەش مەترسیی جدیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دروستدەبێت. 

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی ڕانانی ژمارە سێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لە یەکێک لە تەوەرەکانیدا داهاتووی ئو چەکدارانەی داعشی خستوەتەڕوو لە لە زینداندان. 

بەگوێرەی توێژینەوەکە ئەگەری بەهێز کە چاوەڕوان دەکرێت ئەوەیە داعش دووبارە بەهێز ببێتەوە و بتوانێت پەلاماری زیندانەکان بدات و چەکدارەکانی ئازاد بکات و بەوەش دووبارە دەست بە خۆڕێکخستنەوە بکات. 

توێژینەوەکە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە چەند ناوچەیەکی سوریا و عێراق بە دەرفەت بۆ داعش ناوبردووە و ڕوونیکردووەتەوە کە کشانەوەی ئەو هێزانە بۆشاییەک دروستدەکات کە داعشتێیدا بتوانێت خۆی ڕێکبخاتەوە. 

لەو توێژینەوەیەدا باس لەوەکراوە کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەردوو سەربازگەی کەی وەن و گەیارە لە کەرکوک و موسڵ کشاونەتەوە و ئەو ناوچەیەش بە شوێنی گەشەکردنەوەی داعش دادەنرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە ئەگەر داعش بتوانێت خۆی ڕێکبخاتەوە و بەهێزبێتەوە بەشێکی مەترسییەکە ڕووی لە هەرێمە و لەڕووی ئەمنییەوە کاریگەری لەسەری دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©