ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی مرۆڤ لە هەرێم دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی مرۆڤ لە هەرێم دەستگیرکران

ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی مرۆڤ لە هەرێم دەستگیرکران

پرس میدیا

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، "ژمارەیەک کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی هێنانەوەی هاووڵاتیان لە ئێران دەستگیركردووە". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی راپەرین ئەمرۆ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوکردنەوەی رێنماییەکان توانرا بە هاوکاری بنکەکانی هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە ٢٣ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی هێنانەوەی هاووڵاتیان لە ئێران دەستگیر بکەین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەگێرەی ماددەی ٣٨ و ٣٩ لە یاسای مانەوەی بێگانەکان و ماددەی ١٧ لە یاسای جەوازات و ماددەی ١٩٤ لە یاسای گومرگ و ماددەی ٢٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی، پەروای لێکۆڵینەوەیان بە فەرمانی دادوەر بۆ کراوەتەوە، هەروەها چەندین کەس سنورداش کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی کەسانی دیکە بەردەوام دەبن". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، ژمارەیەک بریاری نوێی دەرکرد و تیایدا وادەی کۆتایی بۆ هاتنەوەی هاوڵاتیانی کوردستان لە ئێران وڵاتانی دیکەی چواردەور دیاریکرد. 

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©