داواکاری گشتیی هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

داواکاری گشتیی هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد

داواکاری گشتیی هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد

پرس میدیا

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێم، دەربارەی ئەو ژنەی لە پردێ دەستدرێژیی کرایە سەری داوایکرد، حکومەتی عێراق رێككارێكی یاسایی پێویست بگرێتەبەر ‌بۆ ئەوەی تاوانبارەكان دەست نیشان بكرێن و دەستگیر بكرێن و بەزووترین كات لێكۆڵینەوە ئەنجام بدرێت.


سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، بەیاننامەكی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: تاوانی دەست درێژی كردنی بەكۆمەڵ بۆ سەر ئافرەتێكی كوردی خاوەن پێداویستی تایبەت، كە نەخۆشی دەروونی هەبووە لەناحیەی پردێ لەلایەن هەندێ مرۆڤی درندە تاوانێكی گەورەو قێزەوەنە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە دەزگای داواكاری گشتیی حكومەتی ناوەندی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری عێراقی و هەموو دەزگایەكی بەرپرس دەكەین كە هەموو رێككارێكی یاسایی پێویست بگرنە بەر ‌بۆ ئەوەی تاوانبارەكان دەست نیشان بكرێن و دەستگیر بكرێن وە بەزووترین كات لێكۆڵینەوە ئەنجام بدرێت.

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، جەختیشی کردەوە، ئەو تاوانە هەموو زروفێكی موشەددەی تێدایە و داوا دەكەین كە لێكۆڵینەوە بكرێت لە چۆنیەتی وێنەگرتنی ئەم تاوانە قێزەوەنە و بڵاو كردنەوەی كە بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایی گشتی شكاندنی شكۆی مرۆڤێك.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©