ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كرا

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كرا

پرس میدیا 

حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا دەرگای مزگەوت وکڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە و هۆکاری دواکەوتنی موچەشی بۆ لێکەوتە داراییەکانی دابەزینی نرخی نەوت و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا گەڕاندوەتەوە. 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/22 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان و بەشداربونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوەوە، لە کۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی خۆڕاگریی و پابەندبونی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان. 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، جەختیشی کردەوە لە پێناوی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بڕیاردراوە کە دەرگای مزگەوت وکڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن، لەهەمانکاتدا سوپاسی مامۆستایانی ئایینیش دەکات بۆ پابەندبونیان. 

ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دواکەوتنی موچە لە دەرەوەی ویستی حکومەتی هەرێمە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتە داراییەکانی دابەزینی نرخی نەوت و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە تەواوی جیهانی گرتوەتەوە ، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی تەمویلی بەشە موچەی هەرێم لە لایەن بەغداوە. 



ده‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌... 

راگەیەنراوەکەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران: 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/22 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە. 

لە سەرەتای کۆبوونەکەدا کە لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام درا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خۆڕاگریی و پابەندبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان کە خۆشبەختانە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە قۆناخی زۆر باش وپێشکەوتووی بڕیوە و ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بە یەکێک لە سەرکەوتووترین نموونەكانی خۆپارێزیی دادەنرێت لە جیهان، بەڵام هێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا کۆتاییان نەهاتووە و داواکارین لە خەلکی هەرێم بەردەوام بن لە پابەندبوون. 

ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی رێکارەکانی خۆپارێزیی کردەوە و قۆناغەکانی ئاسایی کردنەوەی ژیانی خەڵکیش بەردەوام دەبێت کە تا ئێستا پارێزگاکان و ئیدارەکان لەمڕووەوە هەنگاوی باشیان ناوە بە رەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی. 

ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی کوردستان دەکات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، جەختیشی کردەوە لە پێناوی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان بڕیاردرا کە دەرگای مزگەوت وکڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بەداخراوی بمێنێتەوە ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن، لەهەمانکاتدا سوپاسی مامۆستایانی ئایینیش دەکات بۆ پابەندبوونیان. 

پاشان گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 19-21ی نیسانی 2020 بۆ بەغدا کرا و ئاماژە بەوەدرا کە گفتوگۆکردن لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوامە بۆ ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، لە هەمانکاتیشدا حکومەتی هەرێم پابەند بوونی خۆی دووپات دەکاتەوە بەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشەی کە لە کۆتایی 2019 لە گەڵ وەزارەتەکانی نەوت و دارایی و پلاندانانی عێراق ئەنجامیدا لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020 کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئیلتیزامی نەوتی خۆیی لە بەرامبەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی وەک لەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشە هاتووە. 

لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . دواکەوتنی مووچەش لە دەرەوەی ویستی حکومەتی هەرێمە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتە داراییەکانی دابەزینی نرخی نەوت و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا کە تەواوی جیهانی گرتووەتەوە ، ئەمە سەرەڕای دواکەوتنی تەمویلی بەشە مووچەی هەرێم لە لایەن بەغداوە. 

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر بە هەرێم و مافە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات و ، لە بەارمبەریشدا هەرێمی کوردستان ئامادەیە پابەندییە دەستووریەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی بەجێبهێنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©