ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە


پرس میدیا 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا كۆبێتەوە  و تاوتوێی چەند پرسێكی دیكەش بكات. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی پرس میدیا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەرێگەی  ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبێتەوە  

هاوكات تەوەری كۆبوونەوەكەش سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندەكانی حكومەتی ناوەندی  لەبارەی پرسەكانی دارایی و نەوت و گاز و كارەبا و دەروازە سنورییەكان و هەروەها تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت و  چەند پرسێكی دیكەی بكات. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، هەرچەندە پێشتر شاندێكی هەرێم بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب سەردانی بەغدای كرد و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا رایگەیاند، كە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی رێككەوتوونە بەڵام بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای راگرتنی بەشە بودجەی هەرێم دەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©