سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڕیاردرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڕیاردرا

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بڕیاردرا

پرس میدیا

لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، "لە ئێستادا بە باشی نازانین دەرگای مزگەوتەکان بکرێتەوە". 

لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای داواکاری هاوڵاتیان و مامۆستایانی ئازیز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لەنێوان لیژنەی باڵای کۆرۆنا و وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان، بەباشی نازانین لەم کاتەدا دەرگای مزگەوتەکان بکەینەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەوە چەند حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، نامانەوێت و مزگەوت و مامۆستایانی ئاینیی بەوە تۆمەتباربکرێن". 

ماوەی زیاتر لە یەک مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا سەرجەم دەرگای مزگەوتەکان لە هەرێمی کوردستان داخراون.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©