زۆرترینی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردون لە پێنج وڵاتن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

زۆرترینی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردون لە پێنج وڵاتن

زۆرترینی ئەوانەی بە کۆرۆنا مردون لە پێنج وڵاتن

پرس میدیا

له‌ ئاستى جیهاندا زیاتر له‌ ١٠٢ هه‌زار كه‌س، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ ٧٥ هه‌زار کەسیان، له‌ پێنج وڵات بوون.

داتا سه‌نته‌رى جیهانىی، رایگەیاند، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى تا ئێستا به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوە، له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ١٠٢ هەزار و ٨٨٨ كه‌س بووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش ٧٥ هەزار و ٨٤٦ کەس، له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فره‌نسا و بەریتانیا بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە زۆرترین ژماره‌ى مردن به‌ هۆی ڤایرۆس كۆرۆنا، له‌ ئیتاڵیا تۆماركراوه‌ كه‌ ١٨ هەزار و ٨٤٩ كه‌س بووه‌، ئه‌مریكاش به‌ جیاوازییه‌كى كه‌م له‌ پله‌ى دووه‌م دایە و ١٨ هەزار و ٧٦١ كه‌س مردون.

داتا سه‌نته‌رى جیهانیی، جەختیکردوەتەوە، له‌دواى ئه‌وان ئیسپانیا له‌ ریزبه‌ندى سێه‌میندایە کە ١٦ هەار و ٨١ کەس مردون، فەره‌نسا له‌ پله‌ى چواره‌مدایە دێت كه‌ ١٣ هەزار و ١٩٧ توشبووی کۆرۆنا مردون، پێنجه‌م وڵاتیش بەریتانیایه‌ كه‌ هەشت هەزار و ٩٥٨ تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©