یەكێتی: نابێ مووچە و قوتی هاوڵاتیان تێكەڵ به‌ململانێكان بكرێ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەكێتی: نابێ مووچە و قوتی هاوڵاتیان تێكەڵ به‌ململانێكان بكرێ

یەكێتی: نابێ مووچە و قوتی هاوڵاتیان تێكەڵ به‌ململانێكان بكرێ

پرس میدیا 

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت مووچە و قوتی هاوڵاتیان تێكەڵ بەهیچ ململانێیەك بكرێت. ده‌شڵێت: هەرچەندە ناكۆكییەكان گەورەبن قابیلی چارەسەرن. 

‎ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسان، لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ هاوسەرۆك و دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە. 

بەپێی راگەیەندراوی هاوبه‌شی كۆبوونەوەكە، لەبارەی دۆخی كوردستان، عێراق و قەیرانەكانی ناوچەكەو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی پرسەكان و بنەڕەتی قەیرانەكان، گفتوگۆ كراوه‌. 

‎هه‌روه‌ها له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "سەرجەم بەشداربووانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون كە یەكێتی پەرە بەپەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان بدات و ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بگێڕێ لە نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان، جەختیش كرایەوە كە یەكێتیی پێداگری دەكات لەسەر چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان لەڕێگای دانیشتن و دیالۆگ و گفتوگۆ، هەرچەندە ناكۆكییەكان گەورەبن قابیلی چارەسەرن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان". 

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ نابێ مووچە و قوتی هاوڵاتیان تێكەڵ بەهیچ ململانێیەك بكرێ، ئەركیشە حكومەتی هەرێم هەنگاوی جدی و پێویست بنێ بۆ دابینكردنی مووچەی هاونیشتمانیان. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەر ئەمڕۆ دوو وەفدی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی به‌جیا سەردانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەیان كرد. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©