ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت و شاندەكەی بەغدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت و شاندەكەی بەغدا

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی جێگری سەرۆكی حكومەت و شاندەكەی بەغدا


پرس میدیا

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا كۆبووەوەو رایگەیاند، ھە‌وڵە‌كان بە‌ردە‌وام دە‌بن بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كان.

قوباد تاڵەبانی ئە‌ولە‌ویە‌تی حكومە‌تی ھە‌رێم پاراستنی تە‌ندروستی ھاوڵاتیان و‌ دابینكردنی  شایستەییەكانی مووچە‌خۆرانە‌، بۆیە‌ دە‌بێت ھە‌وڵە‌كانمان لە‌وبارە‌یە‌وە‌ درێژە پێبدە‌ین.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەش ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ٢٦ی نیسان، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە تەلاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە‌ ھە‌ولێر، لە‌گە‌ڵ ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق كۆبووە‌وە‌.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، گفتوگۆ لە‌بارە‌ی دواپێشھاتە‌كان و دە‌رئە‌نجامە‌كانی دوایین سە‌ردانی وە‌فدی حكومە‌تی ھە‌رێم بۆ بە‌غدا كرا.

لەسە‌رە‌تای كۆبوونە‌وە‌كەدا شاندی دانوستانكار ئە‌نجامی سەردانەكەیان بۆ بە‌غدا و دۆخی دارایی ئێستای عێراقیان خستە‌ڕوو. شاندەكە ئاماژەیان بەوەدا داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەیەكی زۆر دابەزیوە و كورتهێنانێكی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەكانی حكومەتی فێدرالیدا دروست بووە. 

ئەوەشخراوەتەڕووبەهۆی ئەم كورتهێنانەوە لە بەغدا فشاری سیاسی هەیە بۆ شكستهێنان بە‌ لێكگە‌یشتنی پێشووی ‌نێوان ھە‌رێم و بە‌غداد.

قوباد تاڵە‌بانی هەروەها رایگەیاند، دەبێت بەو پەڕی شەفافییەتەوە بەردەوام لە پەیوەندیدا بین لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی بەغدا و فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانی عیراق.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جێگری سە‌رۆكی ئەنجوومەنی وە‌زیران بە‌ وە‌فدی دانوستانكاری راگە‌یاند:‌ ‌ دە‌بێت بە‌ئاشكرا و بە‌ شێوازێكی شەفافتر زانیارییە‌كان و دواپێشھاتە‌كان بۆ خە‌ڵكی كوردستان ڕوونبكرێتەوە، ھە‌ر لە‌و چوارچێوە‌یە‌شدا  بڕیارە ئە‌مڕۆ شاندی دانوستانكار لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مانی كوردستان و فراكسیۆنە‌كان كۆببێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©