بەغدا و هەرێم نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەغدا و هەرێم نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك

بەغدا و هەرێم نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك


پرس میدیا


کۆبوونەوەی‌ شاندی‌ هەرێمی‌ کوردستان و بەغدا کۆتاییهات هیچ رێككەوتنێكیش لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن هەرێم و بەغدا ئەنجامنەدرا. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی پرس میدیا، كەمێك لەمەوبەر حکومەتی عێراق و شاندی هەرێم کۆبونەوەکەیان کۆتاییهات و لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ پرسی نەوت وبودجە هیچ رێکەوتنێک نەکراوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم.


هاوكات سەمیر هەورامی‌، وتەبێژی‌ قوباد تاڵەبانی‌، جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كۆتایی هات و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته‌ سیاسی و پرسی نه‌وت و بودجه‌ و مووچه‌ كرا و چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنی‌ کێشەکان گەڵاڵە کراون لە ئایندەیەکی‌ نزیکدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

باسیلەوەشكرد " کۆبوونەوەکانی شاندی‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوامیان دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن".

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی داهاتوو  سەمیر هەورامی‌ دەڵێت، کە تا ئێستا دیارنییە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یاخود درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©