دەربارەی تووندوتیژیی خێزانیی لە عێراق هۆشداریی دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەربارەی تووندوتیژیی خێزانیی لە عێراق هۆشداریی دەدرێت

دەربارەی تووندوتیژیی خێزانیی لە عێراق هۆشداریی دەدرێت

پرس میدیا

رێکخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، رایگەیاند تووندوتیژیی خێزانی لە عێراق زایدیکردوە و داواش دەکات پەرلەمانی وڵاتەکە پەلە بكات لە تێپەڕاندنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانیی.


نوسینگەكانی سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OHCHR) و یونیسیف (UNICEF)و دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانیی جێندەر و بەتواناكردنی ژنان (UN Women)، نیگەران کە لە عێراقدا كەیسەكانی توندوتیژیی خێزانیی لە ماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نەتەوە یەكگرتوەكان، داوا لە دەسەڵاتەكانی عێراق دەكات بۆ زامنكردنی ئەوەی كە دەستدرێژییکاران لەلایەن سیستمی دادوەریەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، لەگەڵ كاری زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریی هێڵی گەرم و ئینتەرنێت و هەروەها پاڵپشتی زیاتری رۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كردنەوەی دەرگاكانی شەڵتەرەكانی ژنان لەسەر پشت بۆ ئەو ژنانەی كە لەمجۆرە توندوتیژیانە رادەكەن، هەروەها سزادانی ئەنجامدەرانی هەر جۆرە توندوتیژییەك لەسەر بنەمای جێندەر.

هەروەك ئەنتۆنیۆ گۆترێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان، رایگەیاند: زۆرێك لە ژنان كە بەهۆكاری پەتای (كۆڤید- ١٩) لەماڵەوەن دووچاری توندوتیژی دەبنەوە لەكاتێكدا كە پێویست دەكات زیاتر پارێزراوبن لەنێو ماڵەكانیاندا: بۆیە ئەمرۆ داوای ئاشتەوایی لەنێو ماڵەكاندا دەكەم لەسەرتاسەری جیهاندا. هەروەها داواش لە حكومەتەكان دەكەم كە سەلامەتیی ژنان بكەن بە پێشینەی كارەكانیان لە بەرەنگاربونەوەی ئەم پەتایەدا.

بۆیە ئێمەش داواكاریەكەی ئەمینداری گشتی دووبارە دەكەینەوەو داواش لە دەسەڵاتەكانی عیراقی دەكەین كە پێشنۆرە بدەن بە ژنان و منداڵان وەك بەشێك لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڤید- ١٩.

لەخۆگرتنی یاسایەك لەسەر توندوتیژی خێزانیش هاوكاردەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كەوا ئەنجامدەرانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عیراق لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت هەوەك بینیمان كە ئەو كەسانەی لە ڕابردویەكی نزیكدا تاوانی قێزەوەنان ئەنجامداوە ئێستا لێپێچینەوەیان لەگاڵدا دەكرێت.

توندوتیژی لەدژی ژنان و كچان تاوانێكەو نابێت بەبێ سزادان تێپەڕێت، وە ژنان و كچانی عیراقیش شایانی لەوە زیاترن.

د. ئۆلۆریمی سۆگۆرنۆ نوێنەری سندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان ( UNFPA ) لە عیراق دانیال بێل نوێنەری كۆمیسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OHCHR) لە عیراق

هەمیدە رەمازانی لەسیكۆ نوێنەری یونیسێف (UNICEF) لە عیراق دینا زۆربا نوێنەری دەستەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یەكسانی جێندەرو بەتواناكردنی ژنان (UN Women) لە عیراق.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©