پلاندانانی عێراق شێوازی دابه‌شكردنی هاوكاری دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌خاته‌ڕوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پلاندانانی عێراق شێوازی دابه‌شكردنی هاوكاری دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌خاته‌ڕوو

پلاندانانی عێراق شێوازی دابه‌شكردنی هاوكاری دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌خاته‌ڕوو

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، كه‌ له ‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا هاوكاری دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌ كه‌مده‌رمه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت. هه‌روه‌ها شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ش رونده‌كاته‌وه. 

عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاندووه‌، زیاتر له‌ 12 ملیۆن كه‌س داواكاری هاوكاریكردنیان پێشكه‌شكردووه‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ین، بۆ وردبینیكردن له‌ناوه‌كان، له‌ئێستایشدا وردبینیكردن كۆتاییهاتووه‌". 

هاوكات وته‌بێژه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ "له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كه‌ به‌سه‌ر كه‌سانی شایستهدا‌ ده‌كه‌ین و له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان كۆتایی به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كه‌ دەهێنین". 

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه‌ هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، تاوه‌كو سه‌ردانی یه‌كێك له‌بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاندبوو، بڕی 600 ملیار دیناری بۆ هاوكاری هاوڵاتیانی زه‌ره‌رمه‌ند دیاریكردووه‌، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش 10 ملیۆن كه‌س سودمه‌ندده‌بن، به‌دوو مانگیش پاره‌كه‌یان پێده‌درێت، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك 30 هه‌زار دیناری پێده‌درێت، له‌رێگه‌ی فۆڕمی خۆراكیشه‌وه‌ پاره‌كه دابه‌شده‌كرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©