سەبارەت بە دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سەبارەت بە دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت

سەبارەت بە دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدرێت

پرس میدیا

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن حکومەت دەستکاری مووچەی فەرمانبەران بکات". 

هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "دەنگۆی پێشنیارکردنی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران راست نییە و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەداخەوە کەسانێک هەیە هەواڵەکان بە راستی ناگوازنەوە، ئەوەی پێشکەشی پەرلەمانکراوە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی و چاکسازییە، نەک کەمکردنەوەی مووچە و دەستکاریکردنی". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەم دواییانەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە حکومەتی عێراق بەهۆی دروستبوونی قەیرانەوە دەستکاری مووچەی فەرمانەران دەکات و کەمی دەکاتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©