ژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی هه‌ولێر بڕیاری نوێی ده‌رکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی هه‌ولێر بڕیاری نوێی ده‌رکرد

ژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی هه‌ولێر بڕیاری نوێی ده‌رکرد

پرس میدیا

ژوری ئۆپه‌راسیۆنەکانی هه‌ولێر، راگەیاندراوێکی به‌مه‌به‌ستی داڕشتننەوەی خشته‌ و به‌رنامه‌ی كاری نوێ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ بڵاوکردەوە.


دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2020.4.18 به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازدا.

دەقی راگەیاندراوکە:

كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌:

1-ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕه‌چاووكردنی دۆخی ته‌ندروستی و جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان و كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن و گردبوونه‌وه‌، دیراسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌كانی پیشه‌سازی باكوور و باشوری هه‌ولێر له‌ 2020.4.21، به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌.

-نابێت هیچ چێشتخانه‌یه‌ك و چایه‌خانه‌یه‌ك و شوێنه‌كانی نوێژكردن و ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ ده‌فرۆشێرێت كراوه‌بێت.

-پێویسته‌ دوكاندار و فیته‌ره‌كان، مۆڵه‌تی ره‌سمی كاركردنییان له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌بێت.

-ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوور و باشور ببه‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ كه‌ به‌پێی خشته‌ی په‌سندكراوی پارێزگای هه‌ولێر ڕێگه‌ پێدراون بۆ هاتوچۆ.

-له‌سه‌عات(8)ی به‌یانی تاوه‌كو (2)ی دوانیوه‌ڕۆ هه‌ردوو ناوچه‌ی پێشه‌سازی باكوور و باشور كراوه‌ ده‌بێت، هاتووچۆی دوكاندار و فیته‌ر و به‌رده‌سته‌كانییان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت، چوون بۆ كار سه‌عات (7) بۆ (8)ی به‌یانی، گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌عات (2) بۆ (3)ی پاش نیوه‌ڕۆ.

-سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا به‌ داخراوی ماونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ناو بازنه‌ی شه‌قامی (30)مه‌تری و ته‌كسی و كاروباری بازرگانی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، تایبه‌ت به‌ دیراسه‌كردنی ئه‌و پرسه‌ ڕۆژی 2020.4.21 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

2-هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌ بۆ ناو سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌ 2020.4.20 هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌ بێته‌وه‌ نێو سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئه‌نجامده‌درێت، ئینجا دێته‌وه‌ ناو هه‌ولێر.

3-هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ڕه‌زامه‌ندی كاركردنییان پێدراوه‌ له‌لایه‌ن ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، پێویسته‌ ته‌واوی مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌ به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی ڕاسپێردراون، هه‌ركه‌س و لایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت، ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و شوێنه‌كانیان داده‌خرێت.

4-داوا له‌ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و ڕێنمییانه‌ی له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگا و قایمقامیه‌ته‌كان ده‌رچوون پابه‌ند بن، چونكه‌ هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست بن، تكایه‌ له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌ و بۆكاری زۆر پێویست نه‌بێت مه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©