وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستی لەکار کێشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستی لەکار کێشایەوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستی لەکار کێشایەوە

پرس میدیا

ئەمشەو سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی توركیا، دەستی لەكار كێشایەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەرەو بە خراپیی دەچێت.


ئەمشەو یەکشەممە ٢٠٢٠/٤/١٢، سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرە دەست لەكار كێشانەوەی خۆی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە: "ده‌ستم له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵگرتووه‌".

وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندوە: "هەتائێستا بە شانازییەوە توانیومە پۆسته‌كه‌م بەڕێوە بەرم، وەک وەزیری ناوخۆ دەست لە ئەرکەکەم ھەڵدەگرم."

هەروەها ئەمە لە كاتێكدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە،بارودۆخی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە بەرەو بە خراپیی دەچێت.

كەناڵی ئەلعەرەبیە-ی سعودیی، ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە پێدەچێت دەست لەكار كێشانەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، پەیوەندی بە چۆنیەتی مامەڵەكردنی حكومەتی ئەو وڵاتەوە هەبێت لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە رۆژی رابردوودا ڕێژەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©